لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری لایەنە تایبەتمەندەکان ئامادەیبوون، ھەنگاو و میکانیزمی ئامادەکردنی فەرھەنگی یاسایی فەرمی بۆ زاراوە یاساییەکان لە بوارە جیاوازەکان تاووتوێ کرا و ئامادەبووان بەفەرمیکردنی فەرھەنگی یەکگرتووی زاراوە یاساییەکانیان بۆ کاری دامەزراوە دەستوورییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە کارێکی گرنگ و پێویست وەسف کرد.  

لای خۆیەوە ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی و ھاوکاریی ماددی و مەعنەویی پەرلەمانی بۆ ئامادەکردنی ئەو فەرھەنگە خستەڕوو، شاندی میوانیش سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد بۆ پاڵپشتی کردنیان، ھەروەھا ڕۆڵی سەرۆکی پەرلەمانیشیان لە ئامادەکردنی ئەو فەرھەنگە بەرزنرخاند.