سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: ٣٧٠ پڕۆژەی وەبەرھێنان پێشکەشکراون
کوردسات نیوز
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"ئازاد حەمە ئەمین" رایگەیاند، پڕۆژەکانی دیکە کاری لەسەر دەکرێت و رۆتین و ئاستەنگەکانی بەردەمیان ناھێڵرێت و کارەکانیان خێرا دەکرێت، ھەروەھا ھاوکاری زیاتری وەبەرھێنان دەکەن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار.
ھاوکات "سیروان محەمەد" سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیش رایگەیاند، لەدوای بڕیارەکەوە چەندین پەیوەندی بە ژووری بازرگانی کراوە لەلایەن وەبەرھێنانەوە بۆ بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکان.