لە سلێمانی ١٧١ تۆن خواردن و کاڵای بەسەرچوو لەناوبران
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئابدا ھاووڵاتیان و خاوەنی شوێنە گشتییەکان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بوون و سەرپێچییەکان و داخستنی شوێنەکان کەمتربوون.
بەپێی ئامارەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، لە مانگی ئابدا ٦٠ شوێنی گشتی داخراون و ٧١ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دینار غەرامە کراون، ئەوانیش سەرتاشخانە و ھۆتێل و ئاریشتگا و مەلەوانگە و خواردنگە و شوێنی زیادەڕەوی بوون. ھەروەھا ١١ کەسیش بەھۆی سەرپێچی دراونەتە دادگا.