لە سالی ٢٠١٤ لە کاتی ‌ھێرشی داعش بۆ سەر گوندی کۆچۆی سەر بە شەنگال کچێکی ئێزدی بەناوی وەفا عەلی عەباس کە ئەو کاتە تەمەنی ٩ ساڵ بوو لە لایەن داعشەوە ڕفێندرا. لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کچە ئێزدییەکە دوای ٨ سال  لە دەستی دا‌عش رزگار کرا و بە رێگای تەلەفۆن پەیوەندی بە کەسوکارەکەی کرد. 

ھەروەھا یەپەژە ڕایگەیاند، لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیدا چوار ژنی دیکەیان دۆزییەوە کە لە چادرێکدا کەلەپچە کرابوون و نیشانەی ئەشکەنجەی قوڵ بە جەستەیانەوە دیاربوو.