نوسینگەی راگەیاندنی ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "ئەو ھەواڵانەی لە ھەندێک سایت و کەناڵەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە سکاڵاکەمان لەکاتی ھەڵبژاردن کە گوایە ئێمە ئەو سکاڵایەمان دۆراندبێت، بۆیە ئێمە بەھەموو لایەک رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لەراستی."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێکەوتی ٧ی نیسان دادگایی فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەر بە کۆمیسۆن دوا بریاری خۆیدا، کە ئەنجامەکان نە قابیلی تانە لێدانە و نە ڕەتدەکرێتەوە، بۆیە ئەم ھەواڵانەی کە بەشێک لە راگەیاندنەکان بڵاوی دەکەنەوە بۆ چەواشەکردن و گەرم کردنی بازاری میدیای خۆیانە .