سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی گوند و قەزاکانی ڕۆژئاوایان تۆپباران کرد
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سوپای تورکیا و گروپەچەکدارەکانی بەردەوامن لە ھێرشکردن بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا. میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، گوندەکانی قەزای شەرا و شێرئاوا و قەزاکانی تەلڕەفعەت و تەلتەمر لە لایەن سوپای تورکیا و گرۆپەچەکدارەکانی بە سەختی تۆپباران کراون.
سوپای تورکیا و گروپەچەکدارەکانی شەوی ڕابردوو گوندی شەوارخە و قەلای شەوارخەی سەر بە قەزای شەرایان تۆپباران کرد و نێزیکەی ٣٠ تۆپ لەو ناوچەیانە کەوتنە خوارە.