بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شەوی ٣٠ لەسەر ٣١ی ٨ی ٢٠٢٢، لەنزیک شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی چوار تۆمەتبار ھێرشیانکردە سەر ھاوڵاتییەک و برینداریان کرد، دواتر تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتن، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستیپێکرد.

دەشڵێت، سەرەنجام و لە رۆژی ٣-٩-٢٠٢٢ لە ژێرفشاری ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی کرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥-٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.