بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی باجی کۆمپانیاکانی سلێمانی دەرکرا
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی لە کارکردن وەستاون و ساڵانێکی زۆرە باجیان نەداوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبونیان بۆ دەرکراوە لە قەرزی باج، تەنھا باجی یەک ساڵیان لێوەردەگرێت.
لە کۆبونەوەکەی رۆژی ٣ی ئەیلوول، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، داوایان لێکراوە ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار بکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە لە کارکردن وەستاون و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن بە مەبەستی پاکتاو کردن تەنھا باجی یەک ساڵیان لێ وەردەگرێت. راشیگەیاند، بڕیارەکە تاکو ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کاری پێدەکرێت و درێژناکرێتەوە.