لە نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی بانکە بازرگانییەکانی کردووە ھاتووە، پێویستە رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانکاری بەردەوام بێت و ئەو موڵکانەی کە رەھن کراون بەرامبەر پێدانی قەرزی ئاسانکاری بە ھیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنی پێوەکرابێت لە لایەن ھەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن و ھەر موڵکێکیش پلەی بنبڕی وەرگرتبێت و دەستکاری کرابێت و کرین و فرۆشتنی پێ کرابێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیار نیە.

لە بەشێکی نوسراوەکەدا ھاتووە،ھەر موڵکێک مامەڵەی پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینەبەر و ئەو مولکانەشی فرۆشتنی ئاشکرای بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندی بانک یەکلایی بووەتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەی بەناو کردنی بۆ بکرێت.