لە کەنەدا بەھۆی چەند ھێرشێک ١٠ کەس کوژران
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
پۆلیسی کەنەدا ئاشکرایکرد، دوو کەس کە گومان دەکرێت برا بن، لە ھەرێمی ساسکاچوان لە خۆرئاوای کەنەدا، لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ھەرێمەکە بە چەقۆ ھێرشیان کردووەتە سەر ھاوڵاتیان و بەھۆیەوە ١٠ کەس کوژراون و ١٥ی دیکەش برینداربوون کە برینی ھەندێکیان زۆر سەختە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دوو کەسەی گومان دەکرێت ئەنجامدەری تاوانەکە بن، ھەڵاتوون و تائێستا دەستگیرنەکراون و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیش بەدوایاندا دەگەڕێن.



