ئەو ڕاوێژکارەی کازمی وتیشی، زۆربەی قەرزەکانی سەر حکومەتی عێراق ناوخۆیین و بڕەکەی دەگاتە ٦٣% کۆی قەرزەکان و قەرزەکانی دەرەوەش ٢٠ ملیار دۆلارە.

بە وتەی مەزھەر محەمەد ساڵح، پێویستبوو قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ بدرێتەوە، بەڵام حکومەت نیتوانیوە بۆ ئەو مەبەستە پلانێکی داڕشتووە بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکان لەماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بوەوە.