لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و کەسێک برینداربوو
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دیمەنی تەقینەوەیەک لە بەسرە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە نزیکەی سەعات ٩ی بەیانی ئەمڕۆ روویداوە، خاوەنی ماڵەکە لە کاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێلەکەی، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە برینداربووە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەھۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر ماڵەکە و چەند ماڵێکی دراوسێی کەوتووە.