ئەو کۆچبەرانەی نزیک دوورگەی کریتی لە یۆنان گیریانخواردبوو رزگارکران
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"رەنج پشدەری"رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٥٥ کۆچبەرەی کە بەشێکیان کوردی ھەرێم و رۆژھەڵاتی کوردستان و ئەفغانی بوون و ماوەی دوو رۆژ بوو لە یەختێکدا لە نزیک دوورگەی کریتی لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریانخواردبوو، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگارکراون.
وتیشی، لەئێستادا ئەو کۆچبەرانە لەلای پۆلیسی یۆنانن، بەڵام نازانرێت یۆنان وەریاندەگرێت یاخود دیپۆرتی تورکیایان دەکاتەوە، بۆیە چارەنوسیان نادیارە.