کۆسرەت رەسول عەلی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاکم فەرھاد حاتەم حسێن دەکات
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە:
کۆسرەت رەسول عەلی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی حاکم فەرھاد حاتەم دەردەبڕێت
بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی حاکم فەرھاد حاتەم
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دادوەری بەتواناو کەسایەتی دیارو ناسراوی بواری یاساو سەرۆکی پێشووی داواکاری گشتی (د. فەرھاد حاتەم)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.
حاکم فەرھاد لەژیانی خۆیدا وەک دادوەرێکی دڵسۆزو پارێزەری جێبەجێکردنی یاساو بەرەنگاربوونەوەی ناعەدالەتی رۆڵێکی دیارو بەرچاوی ھەبوو، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی دەکردو داکۆکیکارێکی سەرسەختی جێبەجێکردنی یاسا بوو، کۆچی دوایی و لەدەستدانی زیانێکی گەورەیە و کەلێنێکە بە ئاسانی پڕ ناکرێتەوە، بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان