وەفدێکی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ (نیکۆلاس گرینجەر) نێردەی نوێی ئەمریکا بۆ کاروباری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا  کۆبونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و مەترسی دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیّرۆر کرا. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا (نیکۆلاس گرینجەر) ڕایگەیاند، بوونی نوێنەرایەتییەکی گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، جددیەتی واشنتۆن لە پشتیوانیکردنی ناوچەکە و ھەوڵدان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری پشتڕاست دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی ئەمریکا پەیامی ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بۆ ئەنقەرە ناردووە،  جەختیشی لە گرنگی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا کردەوە.