قۆناغی دووەمی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، بەمزوانە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار پێوەری تر لە ھەرێم بۆ ھاوبەشانی کارەبا دەبەسترێت.
جەختی لەوشکردووەتەوە، تائێستا ملیۆنێک و ٤٥٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەشتراوە، بەوەش بڕێکی زۆری بەفیڕۆدانی کارەبا چارەسەرکراوە، ئەو پێوەرەش بە سەرکەوتووترین پێوەری کارەبا دادەنرێت.