براشانت بیسای باڵیۆزی ھندستان لە بەغداد پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کردووە بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رایگەیاندوە، دڵنیان لەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان زیاتر کار دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، باوەڕی وایە کە لە سایەی سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی ھەرێمی کوردستان و درێژە بە ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال دەدات.