دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو  حاکم فەرھاد حاتم حسێن

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی حاکم (فەرھاد حاتم حسێن)م پێگەیشت.

کۆچکردوو دادوەرێکی ژیر و یاساناسێکی بەتوانا و بوێر بوو، لەدوای ژیانێکی پڕ بەخشین و خزمەت بە گەل و نیشتمان، بەداخەوە جێی ھێشتین. بەکۆچکردنی حاکم فەرھاد گەلەکەمان دادوەرێکی دڵسۆزی لەدەست دا کەرۆلێکی دیاری ھەبوو لە خزمەتکردن. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی و ھاوڕێیانی دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران