ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە دیدارێکدا لەگەڵ ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، تا ئێستا چەند جارێک لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پوتن دانیشتووە، و چەند جارێکیش بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیانکردووە، بۆیە بەڕاشکاوی دەڵێت بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا، چونکە ئەو گفتوگۆکردنە پێویستە.

سەبارەت بە دەستبەرداربوونی ئەڵمانیا لە گازی سروشتی روسیا لە لایەن ئەڵمانیا، شۆڵتز ڕایگەیاند، ئەوان بە ھیچ شێوەیەک برٍیاری لەو شێوەیە نادەن، چونکە بە ھەڵسوکەوتێکی نابەرپرسانەی دەزانن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختیکردەوە، ئەوان بایەخ بە ھاوکاریکردنی ئۆکراین دەدەن، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک نایانەوێت جەنگ  لە نێوان ڕوسیا و ناتۆ بێتە ئاراوە.

شۆڵتز باسی لەوەشکرد، ئەڵمانیا تاکە لایەنانە ھیچ بڕیارێک نادات، بەڵکو بە وریاییەوە بیر لە بارودۆخەکە دەکەنەوە بەر لەوەی ھیچ ھەنگاوێکی تاک لایەن ببنێت.