تایوان: چین خۆی بۆ کردەی سەربازی لە دژمان ئامادە دەکات
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سوپای چین
جۆزیف وو، وەزیری دەرەوەی تایوان ڕایگەیاند، ئامانج لە مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە دەوروبەری تایوان، بۆ ڕێگریکردنە لە گەیشتنی ھێزە بیانییەکان، ئەگەر ھاتوو جەنگ لە ناوچەکەدا بەرپا ببێت.
وەزیری دەرەوەی تایوان ڕوونیکردەوە، سوپای چین بەردەوامە لە خڕکردنەوەی ھێز و کۆمەکی سەربازیی زیاتر، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھێرش کردنە سەر دورگەی تایوان.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری تایوان ئاشکرایکرد، لەماوەی ڕابردوودا پێشێلکاریە ئاسمانییەکان چین بۆ سەر ئاسمانی تایوان زیادیکردووە و، لە ماوەی ڕابردوودا ٤٤٠ فڕۆکەی سەربازیی چین ھاتوونەتە سەر ئاسمانی تایوان، ئەوەش گومان و نیگەرانییەکانی ئەوانی زیاتر کردووە، سەبارەت بە پیلانە سەربازییەکانی چین لە دژی وڵاتەکەیان.