کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، لە رۆژی شەممەوە عێراق دەکەوێتە ژێر نزمەپاڵەپەستۆیەکی گەرماری وەرزییەوە، بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراق بەرزتر دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەش کردوە، لە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتووەوە جارێکی تر پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، بەدیاریکراویش لە ناوچەکانی باکور و ناوەراستی عێراق، لە ناوچەکانی باشوریش لە ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوەوە پلەکانی گەرما دەستبە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشناسی عێراق ھۆشداری داوەتە ھاوڵاتیان، لەو چەند ڕۆژەدا خۆیان بە دوور بگرن لە کاریگەرییەکانی تیشکی خۆر و، لە کاتە گەرمەکاندا بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.