ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاشکرایکرد، کۆڵبەرێکی گەنجی کورد کە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خەڵکی سەردەشتە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنوری بانە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.   ھەر بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ساڵی ڕابردوو برایەکی ئەو کۆڵبەری کوژراوە لە سنوری سەردەست لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە. ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوو حەوت کۆڵبەری کورد لە سنوری بانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژراون.