دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دوای ٢ مانگ پشوو، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ خولی پاییزەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە، "رێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگھێشتنامەی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە ھەرێمی کوردستان_عێراق و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان_عێراق دەکرێت.