وێبسایتی (شەفەق نیوز) لە ھەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە کە "بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی داھاتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە"، ھەرچی ماڵپەڕی (بەغداد نیوزە) لەگواستنەوەی ھەواڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ھەڵبژاردنی سەرۆک بە "تاکە سەرۆک" ناویدەبات، ھەرچی کەناڵی (رەشید)ە لە روماڵی ھەواڵەکەدا ئاماژە بە ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی ھاوسەرۆکی دەکات و دوپاتیدەکاتەوە کە لە داھاتوودا یەک سەرۆک نوێنەرایەتی یەکێتی دەکات.

لەھەمانکاتدا وێبسایتی (الساعە) ئاماژە بە کۆدەنگی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات لە سپاردنی ئەرکی سەرۆکایەتی یەکێتی بۆ قۆناغی داھاتوو، لەکاتێکدا (فورات نیوز) لەژێر ناونیشانی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان متمانەی بە بافڵ تاڵەبانی بەخشییەوە وەک سەرۆکی حزب" لە ھەواڵی سەرەکی بڵاویکردۆتەوە، ھەریەکە لە ماڵپەڕەکانی (وکالە ارچ اشور الاخباریە) و (المربد)، (موازین نیوز)، (المسری)، (ھژا الیوم)، (المھجر)، (الاولی)، (الاتجاە الاخبار)، (العراق نت) و زۆرێک لە ماڵپەڕو کەناڵ و ئاژانسەکان بە بایەخەوە لە ئاڵوگۆڕە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەڕوانن و بە دۆستی جێ متمانە و باوەڕی عیراقییەکان ناوی دەبەن.

کۆی ئەو بایەخە میدیاییەی دەزگا راگەیاندنەکانی عیراق بە ئاڵوگۆڕە ناوخۆییەکانی یەکێتی لەسۆنگەی کاریگەرییەکانی ھەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) و وەفدی یەکێتییە لە بەغداد لە نزیککردنەوەی ھێزو لایەنە سیاسییەکان و رۆڵی میانڕەوانەی لە رەواندنەوەی کێشەو ناکۆکییەکان.