دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..

‏‎بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

‏‎وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ڕاسپاردنتان بەو ئەرکە گرنگە، بەرپرسیارێتییەکی قورسە و پێسپاردنی مێژووی پڕ سەروەریی یەکێتی و ئەمانەتی ڕووباری خوێنی شەھیدەکانی و کەلتووری سیاسیی میانڕەوانەی سەرۆک (مام جەلال)ە، لە قۆناغێکی سەخت و لە سایەی ھەلومەرجێکی ھەستیاری ھەرێم و عێراق و ناوچەکەدا.

‏‎لەو ڕوانگەیەوە ھیوادارم بەبڕیار و ھەڵوێستی دروست، ھاوشان لەگەڵ ھێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق و ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵی کاریگەر لە گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ عێراق و چەسپاندنی ئارامیی سیاسی و دەروونی بۆ ھەرێمی کوردستان بگێڕن، بە ئاراستەی فەراھەمکردنی تەواوی ماف و ئازادییە گشتییەکان و خزمەتکردنی ھاونیشتیمانییان و وەڵامدانەوەی خواست و داواکارییە ڕەواکانیان.

د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/٨/٢٩