لەو پەیامەدا دکتۆر ھومام حەمودی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کردوە بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھیوای خواستوە لە سێبەریدا ئەندامانی تری یەکێتی بە سەرکردایەتی و رێکخراوەکان جەماوەری یەکێتیەوە پێشکەوتوو تر بن .

لە پەیامەکەدا ھاتووە، لەم بۆنەیەدا بە شانازیەوە مێژووی ھاوبەشی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و یەکێتی وەبیر دەھێنینەوە کە رۆژگاری نەھامەتی و  ھەوڵدان و روبەروبونەوەی حوکمی ستەمکار کۆیکردبونەوە  ھەروەھا باس لەو  قوربانیانە کراوە کە پێکەوە لە پێناو ئازادی و رزگاربون لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری داویانە.

ھەر لەو راگەیەندراوەدا گرنگیی پتەوکردنی ھاوکاری ھاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوپاتکراوەتەوە لە رێگای تەواوکردنی بنیادنانی دەوڵەتێکی بەھێز کە لەسەر یاسای دادپەوەری کۆمەڵایەتی و لەسەر بنەمای دەستور و گرەنتیکردنی مافی ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراق بەرێوەبچێت .