پارتی نەتەوەیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢٢
دەقی پیرۆزباییەکە...
بەرێز/ کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانی
سڵاوی کار و خەبات
بەناوی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی پارتی نەتەوەیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمت لێدەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنی جەنابتان بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەرک و کارەکانتدا.
ئێمە وەک پارتی نەتەوەیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆمانت پێڕادەگەیەنین و پێمانوایە ئەم سیستمەی ئێستا کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری لەسەر داوە باشترین میکانیزمە بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھیوادارین جەنابتان بە ئیلھام وەرگرتن لە نەخشە رێگاکانی سەرۆک مام جەلال بتوانن بۆ قۆناغەکانی ئایندە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانەکانتان بگەیەنن.
جارێکی تر پیرۆزبێت و ھەر سەرکەوتوو بن
مەکتەبی سیاسی
پارتی نەتەوەیی کوردستان