فیلیز بووداک، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپی مەخموور بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چەند سەعاتێک فڕۆکەی بێفرۆکەوان بەسەر کەمپەکەدا سوڕاوەتەوە و دواتر لە سەعات ١٢:٤٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵێک لە کامپی مەخموور بۆردوومان کرا و بەھۆیەوە ھاووڵاتییەک بە ناوی (ئەبوزێد عەبدوڵا عوبێد) بە سەختی بریندار کرا و  دواتر بەھۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

راشیگەیاند، ئەو ماڵەی بۆردومان کرا ژن و منداڵی تێدا بوو، بەڵام ئەوان سەلامەتن. بە وتەی ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپی مەخموور بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە ئەنجام دراوە.