عادل عەبدولمەھدی پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢٢
لەو پەیامەدا عادل عەبدولمەھدی نوسیویەتی.
برای بەرێزم بافڵ جەلال تاڵەبانی
پیرۆزبایی لە ئێوە و خوشک و برایانی یەکێتی دەکەین بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئێوە باشترین شوێنگرەوەی سەرکردەی مەزن سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی باوکتانن، ھەمیشە باوەڕمان بەو رۆڵە ھەبووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شۆرش و یەکریزی و چاکسازی گێراویەتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ھەرێمی و دەرەکی ، باوەڕی تەواویشمان بەوە ھەیە کە ئێوە یەکریزی یەکێتی و گۆرەپانی کوردستانی و عێراق پتەو دەکەن و سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن کە متمانەی گەل بە لایەنە سیاسییەکان قوڵبکەنەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی کە وڵاتەکەمان لەم رەوشە ئالۆزەدا پێویستی پێیەتی .