سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد عەبدولقادر دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان لە بنەماڵەی تێکۆشەری حاجی محەمەد عەبدولقادر
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی محەمەد عەبدولقادر) کەسایەتی دیاری شارەزوور و باوکی ھەردوو شەھیدی فەرماندە (عوسمان کوڵکنی و عومەر کوڵکنی)مان پێگەیشت.
حاجی محەمەد یەکێک بوو لە شۆڕشگێڕە قارەمان و بوێرەکانی رێگای کوردایەتی و بنەماڵەکەشی رۆڵێکی گرنگییان لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بینیووە و قوربانی زۆریان داوە.
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان رادەگەیەنم و لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان