وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: بەم نزیکانە لیستی مووچەی مانگی ھەشت ڕادەگەیەنرێت
کوردسات نیوز
٢٨ی ئابی ٢٠٢٢
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەم نزیکانە لیستی مووچەی مانگی ھەشت ڕادەگەیەنرێت.
روونیشیکردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لیستەکە ڕادەگەیەنێت و ئومێدەوارن لەم ھەفتەیەدا دابەش بکرێت.
پێشتر چەند جارێک د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ھەموو ٢٥ی مانگێک حکومەتی ھەرێم مووچە دابەش دەکات، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە حکومەت لەو وادەیەدا مووچەی دابەش نەکردووە و دواکەوتووە.