پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممەوە دەستی بە تۆپبارانکردنی سنووری گوندەکانی پێگوستا و شێخ رەش و گەلی لێتان"، لە سنووری برادۆست کردووە و بەھۆیەوە ئاگر لە دارستانەکانی ئەو سنوورە کەوتووەتەوە و زیان بەر لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی شەممە جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا نزیک ھەردوو گوندی "سگێرێ و سەرگەلێ"یان لە چیای مەتینا لە سنوور قەزای ئامێدی، بۆردومان کردووە، بەڵام زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، تورکیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە ھێرشی سەربازیی لە سنووری مەتینا دەستپێکردووە و بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی چیای مەتینا و سنووری گوندەکانی ئەو ناوچەی بۆردومان دەکات، بەھۆیەوە چەندین گوند ھەڕەشەی چۆڵبوونیان لەسەرە.