سەرچاوەیەک لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕی پارەی پێویست بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و گەنجینەکانیش لیستەکانیان بۆ بانکەکان ناردووە و ئامادەکارییەکان تەواوکراون، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی ھەرێم کاتی دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووە.

وتیشی، ھەرکاتێک بڕیاری دابەشکردنی موچە درا، ئەوکات وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ھەشت بڵاودەکاتەوە و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

پێشتر چەند جارێک جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ھەموو ٢٥ی مانگێک حکومەتی ھەرێم مووچە دابەشدەکات، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە حکومەت لەو وادەیەدا مووچەی دابەشنەکردووە و دواکەوتووە.