ھەپەگە: حەوت سەربازی تورکیا لە ھەرێم و باکوری کوردستان کوژران
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢٢
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا ٤٦ جار بە بۆمبی ئەتۆمی بچوک و چەکی کیمیایی و ١٨ جاریش بە ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر و ١٠ جاریش بە فڕۆکەی شەڕکەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس ناوچەکانی ژێر دەستی گەریلاکانیان بۆردۆمان کردووە.
ھەپەگە باسی لەوەشکردووە، سوپای تورکیا بە ھەڵگیرساندنی ئاگر کە دوکەڵی ژەھراوی بڵاودەکەنەوە، ھەوڵدەدەن دوکەڵ بخەنە ناو تونێلەکانی شەڕەوە، بەڵام بەھەموو ئەوانەشەوە تائێستا سوپای تورکیا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی.



