بکوژی دایک و کوڕەکەی خانەقین دەستگیر کرا
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گەڕەکی بەختیاری خانەقین تەرمی و دایک و کوڕێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراونەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە.
وتیشی، دایکەکە تەمەنی ٥٤ ساڵە و کوڕەکەش کە پیشەی پێشمەرگەیە تەمەنی ٢٥ ساڵە.
ھەروەھا پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە، پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە برای کوڕە کوژراوەکەیە و دانانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە لەسەر کێشەی پارە دایک و براکەی خۆی کوشتووە.



