(رەنج پشدەری) رۆژنامەنوس بە کوردسات نیوزی راگەیاند/ ٨٥ کۆچبەری کورد ماوەی چوار رۆژە لە ناوچەی (سێ پەنجە) لە دەریای ئیجە گیریانخواردنەوە و داوای بەھاناوەچوون دەکەن، چونکە خواردن و خواردنەوەیان پێنەماوە.

وتیشی، بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانە کوردی رۆژھەڵات و باشوری کوردستانن و سێ کەسیشیان خەڵکی باکوری کوردستانن، پۆلیسی یۆنان لە ھەوڵی ئەوەدایە دیپۆرتی تورکیایان بکاتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دۆسیەکەیان سیاسییە نایانەوێت دیپۆرت بکرێنەوە، بەڵکو داوای مانەوە دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتیوانی مانەوەی ئەو کۆچبەرانە دەکات لە یۆنان، چونکە ئەگەر دیپۆرت بکرێنەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.