ھەدەپە و پێنج پارت و ڕێکخراوی سیاسی تورکیا ھاوپەیمانێتییەکیان بۆ ھەڵبژاردن پێکھێنا
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢٢
بە بەشداری ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، پەروین بوڵدان و میتھات سانجار سەرۆک و نوێنەرانی ئەو ٦ پارتە لە قەزای کادکۆی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ھاوپەیمانێتییەکیان بەناوی ھاوپەیمانی "کار و ئازادی" پێکھێناوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، مانگی ئەیلولی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری رێکدەخەن و نەخشەڕێگایەک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی تورکیا دەخەنەڕوو.



