بەپێی راگەیانراوێکی پارێزگای ھەولێر، لەکۆی پشکنینی ٥٩ وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، ٢٨ بەنزینخانەی تر لەھەولێر و دەوروبەری بەھۆی دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەھاوڵاتیان سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لەسەرەتای مانگی ٦ی ئەمساڵ تاکو ٢٥/٨/٢٠٢٢، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانانەی سزادراون ٢٤٢ بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا شەش بەنزینخانەی تر بەھۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەھاووڵاتییان، ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، بەردەوامن لەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ھەر کەس و خاوەن بەنزینخانەیەک کە بەنزینی خراپ بە ھاووڵاتیان بفرۆشێت.