وەزیری کارەبا: بەبێ وەرگرتنی کرێی کارەبا ناتوانرێت خزمەتگوزاریی کارەبا باشتر بکرێت
کوردسات نیوز
٢٥ی ئابی ٢٠٢٢
کەمال محەمەد وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی دابەشکردنی کارەبا لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان و گرنگی کۆکردنەوەی داھات و کەمکردنەوەی قەرزەکان.
وەزیری کارەبا جەختیلەوەکردەوە، بەبێ وەرگرتنی کرێی کارەبا، ئەستەمە بتوانرێت خزمەتگوزاریی کارەبا باشتربکرێت.
ھاوکات لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بەشەکانی خزمەتگوزاریی کارەبا و فرۆشتنی وزە و پێوەری زیرەک لە ماوەی سێ مانگی داھاتوودا چالاک بکرێن، ھەروەھا بەشەکانی چاکسازیش لەسەر ھەڵمەتی نەھێشتنی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا بەردەوام بن.



