دەقی سەرەخۆشییەکە:

بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین کاک نەوزاد سدیق.

بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ، ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ( نەوزاد سدیق ) مان پێگەیشت.
بۆئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.

خوالێخۆشبوو دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەرو دڵسۆز و دیاری سنوری کەرکوک و سلێمانی بوو، لەرووداوە سیاسییەکاندا ھەمیشە لەبەرەی گەلەکەیدا بووەو خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەبوو، شەھید ( سەفا سدیق ) ی براشی یەکێک بوو لە شۆڕشگێڕەکان.

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی وەھا جێیداخەو لەیەزدانی مەزن داواکارین رۆحی پاکی بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە کەس و کاری ببەخشێت.

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال