یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان رایگەیاند، ٣٤ ساڵ بەسەر قۆناغی ھەشتەمی ئەنفال تێپەڕدەبێت کە دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفال بوو لەسنوری بادینان، بەڵام ھێشتا چارەنووسی بەشێکی زۆری ئەنفالکراوەکان دیارنییە.

یەکێتی نوسەرانی جینۆساید داواشدەکات، حکومەت ھەرێم ئاوڕ لە دۆسیەی ئەنفال بداتەوە، چونکە تائێستا یەک روفاتی قوربانیانی ئەنفالی بادینان نەگەڕێندراوەتەوە، پێشنیازیش دەکات حکومەتی خۆجێی دھۆک قەڵای دھۆک "سەربازگەی نزارکێ" بکات بە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەنفال و جینۆساید.