سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە ھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت یاسا پێشێل بکات
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر (CTG) لە سلێمانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ھەرێم و دەزگای ئاسایشی ھەرێم و سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە و باسی لە ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسا و روبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان کرد و وتی، لەبەرامبەر ئەو کەسانەی یاسا پێشێل دەکەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵکی گشتی دەبەن، سڵ نەکەنەوە و چاوپۆشی لە ھیچ کەسێک مەکەن لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت، جەختیشیکردەوە، ھیچ کەسێک مافی بەکارھێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شکاندنی یاسا و لە چەند رۆژی رابردووشدا بە دەستگیرکردنی یاساشکێنان جارێکی تر سەلماندتان کەس لەسەروو یاساوە نییە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیریی ھەرێمیش کرد و وتی، بە ھەموو شێوەیەک روبەڕوی تیرۆریستان دەبنەوە و رێوشوێنە ئەمنییەکان توندتر دەکەنەوە، ئارامی و ئاسایشی کوردستانیش ھێڵی سوورە و بەھەموو شێوەیەک دەیپارێزن.