مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار لەنزیک قوتابخانەی کوردۆ قاسم لە کەلار دوو گەنجیان لەنێو ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکرد، کە لەڕێگەی ئامێرێکەوە وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢یان بۆ خوێندکارێکی قوتابخانەی دەگواستەو. 

وتیشی، دواتر خوێندکارەکەش کە ئامێرێکی لەنێو پێلاوەکانی حەشاردابوو و سەماعەیەکی بچوکی لە گوێکردبوو بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکان، بەڵام لەلایەن مەفرەزەکانی ١٠٤وە دەستگیرکرا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٤٠ بەکەفالەت ئازاد کراون.