وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریوس ھەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزای سەیدسادق، لە تایبەتمەندیەکانی (کارگێری- ژمێریاری - یاسایی - توێژەری کۆمەڵایەتی- توێژەری دەرونی -تەکنەلۆژیای زانیاری) ، ھەروەھا ھەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی شۆفێری.

مەرجی دامەزراندنیشیان ئەوەیە، کە تەمەنیان لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٥ ساڵ و دانیشتوی قەزای سەیدسادق بێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمیش لە ئەمڕۆوە تا ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ واتە بۆ ماوەی یەک ھەفتە و تەنھا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.