دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسول:

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری ھونەرمەندی کۆچکردوو گۆڤار ئەنوەر

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی دیارو ناسراوی شاری ھەولێرو کوردستان (گۆڤار ئەنوەر)م بیست، دڵگران و خەمبارم، ھاوبەشی خەمتانم.

ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لەژیانی ھونەری خۆیدا، وەک ھونەرمەندێکی کۆمیدی و بەتوانا خزمەتێکی بەرچاوی ھونەری کوردی کردو خەندەی دەخستە سەر لێوی ھەمووان و ھونەرمەندێکی بەتواناو کاریگەر بوو.

بۆ کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان