"عەلی حەمە ساڵح" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ماوەی ١٥مانگە چاوەڕێی ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتن بۆ ئەوەی زەویەکی کەلار بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.

راشیگەیاندوە، لە ١٧/٥/٢٠٢١ بۆ چارەنوسی زەوییەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردوە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئەوەی ئەو زەوییە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناچەکە، لە ١٩/٥/٢٠٢١ رەزامەندی فرۆشتنی زەویەکە و نوسراو و تاپۆ و بەڵگەکانی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کراوە، تائێستا چاوەڕوانن ئیمزا لەسەر ئەو نوسراوە بکات، بۆ ئەوەی ئەو زەوییە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان.