وەفدێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
وەفدێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا سەردانی نەرویجی کرد و لە ئۆسلۆی پایتەخت، لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریایان تاوتوێ کرد.
وەفدی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوا جەختی لەوەکردەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ رەوشی خێزانی داعشەکان لە کەمپی ھۆل و کەمپی ڕۆژ لەئەستو بگرێت.
ھەر لە سەردانەکەیاندا، وەفدی ڕۆژئاوا لەگەل وەفدێکی پارتی سووری نەرویجی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و لەبارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا و کاریگەری ھێرشەکان لە سەر رەوشی ئابوری و مرۆیی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.