رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، لە شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە سنووری ھەنگەژاڵ بە تەقەی ھێزەکانی پاراستنی سنوری ئێران کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە.

ھەر لەو سنورە، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کاری کۆڵبەری بە ھۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش کۆڵبەرێکی تری خەڵکی سەقز لە ھەمان ناوچە بە ھۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربوو.