ڕۆژانە زیاتر لە حەوت ھەزار تۆن پاشماوە ھەیە کە ٣٥٪ی ماددەی پلاستیکییە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند، ڕۆژانە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن خێزانەکانەوە زیاتر لە حەوت ھەزار تۆن پاشماوە فڕێدەدرێت، ٣٥%ی ئەو پاشماوانەش ماددەی پلاستیکییە، بێجگە لە چێشتخانە و فەرمانگە حکومییەکان و نەخۆشخانەکان و زیندانەکان.
راشیگەیاندوە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ئامار، لە ھەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ١٥٠ ھەزار خێزان ھەیە، ئەگەر ڕۆژانە ھەر خێزانێک تەنیا دوو مەتر سفرەی سەفەری بەکاربھێنن، دوو ھەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر سفرە فڕێدەدرێتە ناو سرووشتەوە، لە کاتێکدا کیسی نایلۆن و دەبەی ئاوی پلاستیک و سفرەی سەفەری دەیان مەترسیی ژینگەیی و تەندروستی دروستدەکەن و دەبن بە مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیان.



