جارێکی تر سوپای تورکیا ناوچەکانی سنوری برادۆستی تۆپباران کرد
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی"گەروەسیران و رۆبی و رواڵە و کەمۆرا و گەلی رەش"یان لە سنوری برادۆست تۆپبارانکردووە، کە لە ئێستادا ئاژەڵدەرەکانی ئەو سنورە لە کوێستانەکان سەرقاڵی کاری ئاژەڵدارین، بەھۆی ئەو بۆردومانەشەوە ئاگر لە بەشێکی کوێستانەکان کەوتوەتەوە و زیانێکی زۆریش بە سروشتی ناوچەکە گەیشتووە.
ھەفتەی رابردووش سوپای تورکیا چەندین جار ناوچەکانی سنوری برادۆستی کردە ئامانج و زیانی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.



